ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی گەمارۆ نوێیەکانی واشنتن بۆ سەر پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا ھەموو پێوەرەکان لەوانەش، گەمارۆ و ڕێگرتن و لەناوبردنی تۆڕەکانی تایبەت بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرنامەی درۆنەکانی ئێران، بەکار دەھێنێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران لە ڕێی بەکارھێنان و پێدانی درۆنەکان بە گروپە چەکدارانی نزیک لە ئێران، چەندین جار ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکە و مەترسی جددی دروستکردووە.