فەڕەنسا: ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٠٢٠
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زیندوبکرێتەوە، پێویستە پشت بە دەقە بنەڕەتییەکەی ساڵی ٢٠١٥ ببەسترێت و ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکرێت.
وتیشی، ئێران بە ھیچ جۆرێک گۆڕینی دەقی رێککەوتنەکە قبوڵ ناکات و لەو بابەتەشدا مۆسکۆ پشتیوانی تاران دەکات.
سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا رایگەیاندووە، ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی نزیک بووەتەوە، بۆیە ھەوڵ دەدەن لەگەڵ چین و روسیا کار بکەن بۆئەوەی ئێران بگەڕێننەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە ئێران سودی لەم کاتە وەرگرتووە و پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی پێشخستووە.