(ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی ھەوڵی بۆ دەدەن، دانوستانێکە کە ئەنجامی ھەبێت و بە ھیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە داواکاری گەلی ئێران و ھەڵگرتنی گەمارۆکان، ناکەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، مێزی دانوستان جێناھێڵن، بەڵام ڕووبەڕووی ھەموو ئەو زیادەڕۆییانە دەبنەوە کە دەبنە ھۆی لاوازبوونی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران.


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، ٢٩ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە ڤیەننا و دەست بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا دەکەنەوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.