تیمێکی ئەڵمانی ٣٢٥ کۆچبەری لە خنکان ڕزگارکرد
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٨٠٣
ڕێکخراوی سی ئای ئەڵمانی ڕایگەیاند، توانیوویانە لە کەناراوەکانی دەریای سپی ناوەڕاست ٣٢٥ کۆچبەر لە خنکان ڕزگار بکەن کە ١٥٢ کەسیان منداڵ و ٣١یان ژن و ١٤٢ کەسیشیان پیاو بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی تیمە ئەڵمانیەکە، پێنج لە کۆچبەرەکان بریندارن و سەرجەمیشیان ھەوڵیانداوە لە ڕێگەی یەختێکی بچوکەوە لە ئەفریقاوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.