پەرلەمانی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوە لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی تورکیا دەکات
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٣٣٨
دەستەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە کوردستانی عێراق سەدان پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ھۆشداری دەدەن، تورکیا لە کاتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیدا لەسەر خاکی عێراق چەکی کیمیایی بەکار دەھێنێت.
ھاوکات ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپاش داوا دەکەن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و نوسینگەی کاروباری نەتەوەیەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی بکەن، بۆئەومەبەستەش کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن.