تەندروستی جیھانی رەزامەندی پیشاندا لە سەر بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆڤاکسینی ھندی
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٬٢٨٨
رێکخراوەکە لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە ، ڤاکسینی کۆڤاکسینی ھندی کە بەرھەمی کۆمپانیای بەھارات بیوتیکە ، پێوەرەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی تێدایە و رێگە دەدەن بە بەکارھێنانی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و سودەکانی ڤاکسینەکە زۆر زیاترە لە زیانەکانی.
بریاربوو ھەفتەی رابردوو ڤاکسینی کۆڤاکسینی ھندی لەلایەن تەندروستی جیھانییەوە پەسەند بکرێت، بەڵام رێکخراوەکە داوای رونکردنەوە و زانیاری زیاتری لە کۆمپانیای بەرھەمھێنەر کرد بۆ ئەوەی پێش پەسەندکردنی لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکات.