سوپای پاسداران دەستیگرد بەسەر کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئەمریکا لە کەنداو
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٬٠٢٢
ئاژانسی فارسی ئێرانی ڕایگەیاند، سوپای پاسداران لە ئۆپراسیۆنێکدا کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئەمریکایان لە دەریای "عەمان" دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەشتییەکی ئەمریکی کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای "عومان" دەستبەسەردا گرت و بە نیاز بووە نەوتەکەی خاڵی بکاتەوە بۆ کەشتییەکی تر، بەڵام سوپای پاسداران لە ئۆپراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیدا دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە و ڕزگاری کردووە و ڕووبەڕووبوونەوەش لە نێوان ھێزەکانی سوپای پاسداران و ئەو کەشتییەی ئەمریکا ڕوویداوە.