دیمیتری شوگاییڤ، سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ھەماھەنگیە تەکنیکی و سەربازییەکان ڕایگەیاند، چین و ھندستان و ژمارەیەکی تر لە ھاوبەشەکانی ڕووسیا، لە یەکەمی ئەو وڵاتانەن کە دەتوانن ببنە خاوەنی سیستمی ئێس ٥٠٠ی ڕووسی.


وتیشی، تاکو کۆتاییەکانی ئەمساڵ یەکەم کاروانی پارچەکانی سیستمی ئێس ٤٠٠ بە ھندستان دەفرۆشن و ئەو وڵاتە خواستی بۆ کڕینی ئێس ٥٠٠یش ھەیە.


نزیکەی ٢ ساڵ پێش ئێستا تورکیا سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە ڕووسیا، ئەوەش کاردانەوەی فراوانی ئەمریکا و ناتۆی لێکەوتەوە و واشنتۆن ئەنقەرەی لە پڕۆگرامی ھاوبەشی دروستکردنی فڕۆکەی ئێف ٣٥ دوورخستەوە.