"ناسڕ یاسین" وەزیری ژینگەی لوبنان ڕایگەیاند، پێشنیاری دەستلەکارکێشانەوەی "جۆرج قەرداحی" یەکێکە لە بژاردەکان و لە ماوەی ٢ ڕۆژی داھاتوودا تاوتوێ دەکرێت.


وتیشی، وڵاتەکەی پێویستی بە گەڕانەوەی متمانە ھەیە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و پەنایان بۆ ھەوڵی وڵاتانی عەرەبی بردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان. 


سەرۆکایەتی وەزیرانی لوبنانیش ڕایگەیاند، "شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی" میری قەتەر، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕەوانەی "بەیروت" دەکات بۆ تاوتوێ کردنی ئەو قەیرانەی لە نێوان "لوبنان" و "سعودیە" و بەشێکی تر لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دروست بووە.  


لێدوانێکی "جۆرج قەرداحی" وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان سەبارەت بە ڕۆڵی "سعودیە و ئیماڕات" لە جەنگی "یەمەن" ئەو کێشەیەی دروست کردووە و ڕەتیشیکردووەتەوە دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بکات.