ئەردۆغان: دەرگا بە ڕووی کۆچبەرانی ئەفغانستاندا ناکەینەوە
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٠٥٤
"ئەردۆغان" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تەواوی ڕێکارە پێویستەکانی گرتووەتە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆچبەران لە وڵاتی "ئەفغانستان"ەوە، ھیچ نیەتێکیشیان نییە بۆ کردنەوەی سنورەکانیان بە ڕووی کۆچبەرانی ئەو وڵاتەدا.
"ئەردۆغان" ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا پێشبینی ناکەن کۆچکردنی بە کۆمەڵی ھاووڵاتیانی ئەفغانستان ڕووبدات.
بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان، نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کۆچبەری ئەفغانی لە خاکی تورکیادان و لێپرسراوانیش دەڵێن ئامارەکە لەوەی بڵاوکراوەتەوە زیاترە.