جیهان

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ھەر وڵاتێک راستەوخۆ پەیوەندی بە گروپە تیرۆریستی و توندڕەوەکانەوە ھەبێت یان بە ناڕاستەوخۆ ھاوکاری و پشتیوانییان بکات، ئەمریکا لە دژیان دەوەستێتەوە و رێگە نادات لەناو کۆمەڵی نێودەوڵەتیدا بن و ھەر ھێز و لایەنێکیش پشتیوانییان بکات، روبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

وتیشی، سوریا لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس پەیوەندی راستەوخۆ و ئاشکرای ھەیە و پشتیوان و ھاوکاری چەندین گروپی تیرۆریستی تریشە، ئەوەش زیانی زۆر بەو وڵاتە دەگەیەنێت و ھەتا ئەو کاتەشی دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ ئەو گروپە تیرۆریستییانە ھەبێت، ئەمریکا رێگە نادات بگەڕێتەوە ناو کۆمەڵی نێودەوڵەتی.

ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی سوریا و خودی بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکی مێژووییان ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژە بەوەشکراوە، تەندروستی کۆچبەرەکان باشە و لەکاتی رۆیشتنیان بەرەو دوورگەی پیڵۆپۆنێسی لە رێگادا رووبەڕووی کەشوھەوای سەخت بونەتەوە، بەڵام ناسنامەی کۆچبەرە رزگارکراوەکان ئاشکرا نەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژانە خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریا و ئێران و ئەفغانستان بە رێگەی قاچاغ و بە نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ دەکەن و لە کەناراوەکانی یۆنان رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، بەشێکیان بە ھۆی سەختی رێگاکەوە دەبنە قوربانی و بەشێکیشان دەستگیردەکرێن و بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێندرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوێڵا برەیڤەرمان سەبارەت بە ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی رایگەیاند، بە ئیمەیلی تایبەتی خۆی نامەیەکی رەسمی بۆ ھاوڕێیەکی ناردووە و ئەوەش ھەڵەیە و پێچەوانەی یاسایە، چونکە دەبوو بەشێوەیەکی پارێزراو و بەو رێکارانەی حکومەت بۆی دیاریکردووە بینێرێت. وتیشی بەرپرسیارێتی ئەو ھەڵەیە دەگرێتە ئەستۆ و دەستلەکاردەکێشێتەوە. 

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ بەھۆی ناکۆکی سیاسییەوە نەبووە، بەڵکو بەھۆی ھەڵەیەکەوە بووە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە گومانی زۆر لەسەر مانەوەی لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دروستبووە و لە نێو پەرلەمانی وڵاتەکە بەھۆی شکستھێنانی پلانە ئابورییەکەیەوە، ھەوڵی لابردنی دەدرێت. 

دوێنێش ترەس لە پەرلەمانی وڵاتەکەی روبەڕوی لێپرسینەوەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بووە و رایگەیاند، ھەنگاوی پێویست دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جەختیکردەوە لەوەی بەپێی بەرژەوەندی وڵاتەکەی کاریکردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەڵگەی زۆری ھەیە لەسەر بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی ئێرانی لەلایەن روسیاوە لە ئۆکراین. 

راشیگەیاند، دوودڵ نابن لە سەپاندنی سزا و ھەر جۆرە رێکارێکی تر دژی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە پڕۆسەی گواستنەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ روسیا.

رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ناردنی درۆنەکانی ئێران بۆ روسیا کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەدا دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تۆمەتەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لەبارەی ئێرانەوە زۆر لاوازن و ئەنجومەنی ئاسایش دەسەڵاتی نییە لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بکات.

لە وەڵامی ئەو قسانەدا ڤیدانت باتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پڕچەککردنی روسیا بە درۆنی ئێرانی، پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 (مایک غیلدای) بەڕێوەبەری  ئۆپراسیۆنە دەریاییەکانی ئەمریکا  لە وەڵامی ئەنجومەنی ئەتڵەسی  لەبارەی ئەگەری ھێرشی چین بۆ سەر تایوان لە ساڵی ٢٠٢٧ رایگەیاند،  ئەو کارە تەنھا پەیوەست نیە بە قسەکانی سەرۆکی چین، بەڵکو پەیوەستە بە چۆنیەتی مامەڵەی چین لەگەڵ رەوشەکە.

وتیشی، لە دوو دەیەی رابردوودا چین ھەموو ئەو بەڵێنانەی داویەتی پێش وادەی خۆیان جێبەجێکردوون و پێویستە ئەمریکا بیر لەوە بکاتەوە کە چین دەتوانێت لەکاتێکی زۆر زووتر لەوەی پێشبینی دەکرێت رێوشوێنەکانی لە دژی تایوان دەستپێبکات.

پێشتریش (ئەنتۆنی بلینکن) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، چین سورە لەسەر یەکخستنەوەی تایوان بە پێی خشتەیەکی زەمەنی زۆر خێراتر، بەو پێیەی رەوشی ئێستای بە قبوڵنەکراو ناوبردوە.

ھەروەھا سەرۆکی چین لە کۆنگرەی ساڵانەی حزبی شیوعی چین کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەسترا، رایگەیاند، سورە لەسەر یەکخستنەوەی چین و تایوان و ئەگەر پێویست بکات ھێزیش بەکاردەھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رۆژی ١٦ی مانگی رابردووەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی سەقز دەستیپێکردووە و تائێستاش لە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە، شەوی رابردووش لە شارەکانی سەقز و ئەھواز و تاران و چەند شارێکی تر ناڕەزاییەکان درێژەیان ھەبوو.

ھاوکات ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆیی ئێرانیش رایگەیاند، ھێزە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان کۆنترۆڵی خۆپیشاندانەکانیان کردووە و ئەوانەشی بەشداریان کردووە دەستگیرکراون.

وتیشی، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی دەستگیرکرابوون دوای پەشیمانبوونەوە و داننان بەوەی کەوتونەتە ژێر کاریگەری ھەواڵی ناراستی راگەیاندنەکانی وڵاتانی ناوچەکە ئازادکراون.

ھاوکات کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد وازبھێنن لە بەکارھێنانی توندتیژی دژی خۆپیشاندەران و بە پەلە دەستگیرکراوان ئازادبکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنراڵ سێرگی سورۆڤیکین فەرماندەی نوێی سوپای روسیا لە ئۆکراین لە لێدوانێکدا دانی بەوەدانا، رەوشی ناوچەی ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکان ئاڵۆزە و ھێزەکانی ئۆکراین واز لە ھەوڵەکانیان بۆ ھێرشکردنە سەر پێگەکانی سوپای وڵاتەکەی ناھێنن.

وتیشی، ھێزەکانیان گەرەنتی ھەموو شتێکیان کردووە بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی شاری خیرسۆن، بەو پێیەی بوونەتە ئامانجی راستەوخۆی ھێرشەکانی ئۆکراین و رەوشی شارەکە زۆر ئاڵۆزە.

فەرماندەی نوێی سوپای روسیا لە ئۆکراین جەختیشیکردەوە، رێوشوێنەکان لە خیرسۆن بە ێی رەوشی سەربازی دەبێت و ئەگەری بڕیاری قورس بەدوور نازانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکان لە سوریا بڵاویانکردەوە، دوای پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی فەیلەقی سێ، دەستەی تەحریری شام نزیکبووەتەوە لە دەستگرتن بەسەر شارۆچکەی کەفرجنەی ستراتیژی و گرد و گوندەکانی دەوروبەری.

ئاماژەیان بەوەشدا، دەیان چەکداری دەستەی تەحریری شام لە بۆسەیەکی فەیلەقی سێ لەکاتی پێشڕەوییان لە میحوەری کەفرجنەی رۆژھەڵاتی عەفرین کوژراون و برینداربوون، ھاوکات لە دەوروبەری شاری ئەعزاز لە ریفی حەلەب شەڕ لەنێوان ھەردوولا روویداوە و دەستەی تەحریری شام تۆپبارانی چڕی گوندەکانی ژێر دەستی فەیلەقی سێی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکی ئۆکراین بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ روسیا سێ بۆردومانی بۆ سەر دامەزراوەیەکی وزە لە باکوری کیێڤ و چەند ناوچەیەکی تر ئەنجامداوە، بەھۆیەوە دوکەڵێکی چڕ لە ناوچەکە بەرزبووەتەوە و دەنگی تەقینەوەی بەھێزیش بیستراوە، ھەروەھا لەچەند ناوچەیەک باری نائاسایی راگەیەندراوە و کارەباش پچڕاوە. 

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینیش، روسیای بە وڵاتێکی تیرۆریست ناوبرد و وتی، لە ھەرێمی میکولایڤ بەھۆی بۆردومانەکەوە کەسێک کوژراوە.

وتیشی، ئەو بۆردومانانە بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی و زیاتر ترساندنیانە. 

ھەشت مانگە جەنگی روسیا و ئۆکراین بەردەوامە و لەماوەی رابردوودا بۆردومانەکانی روسیا بۆ سەر ناوچەکانی ئۆکراین زیادیانکردووە، لێپرسراوانی ئۆکراینیش دەڵێن، روسیا ھیچی بە دەستەوە نەماوە تەنھا بۆردومانکردن نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، دەبێت ھەموو  جیھان وەک ھەڕەشەیەکی گەورە لە پەیوەندییەکانی روسیا و ئێران بڕوانن. 

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، زانیارییان پێگەیشتووە کە بەشێک لەو درۆنانەی ئێران بە روسیای دەفرۆشێت کێشەی تێدایە و ھەروەھا ئاماژەیەکیشە بۆ ئەو زیانە گەورەیەی روسیا لە جەنگی ئۆکراین بەریکەوتووە، چونکە روسیا بەناچاری پەنادەبات بۆ ئەو وڵاتانەی باوەڕپێکراو نین، بۆ دەستکەوتنی کەلوپەلی سەربازی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی گرنگیدان و زیاتر بەھێزکردنی بواری سەربازیی و سیستمی بەرگری وڵاتەکەی، لە رێوڕەسمێکی سەربازیدا بۆ یەکەم جار موشەکێکی بالیستی کورتمەودایان بەسەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە.

راشیگەیاندوە، موشەکە بالیستییەکە لە جۆری (تایفون) بووە و توانای بڕینی (٥٦١) کلیلۆمەتری ھەیە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بە بیستنی ئەو ھەواڵە زۆر نیگەرانبوون و داواکارن بە زووترین کات بەدەم ئەو کۆچبەرانەوە بچن و شوێن و پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکرێت. 

لەسەر ئەو کۆچبەرانە، حکومەتی یۆنان تورکیای تۆمەتبارکرد بە رووتکردنەوەی زیاتر لە ٩٢ کۆچبەر و بەزۆر ناردنیان بەرەو سنوورەکانی یۆنان و راشیگەیاند، تورکیا بەردەوامە لە بەکارھێنانی کۆچبەران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئیستیفزازییەکانی و ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە.

لە بەرامبەردا تورکیا تۆمەتەکانی یۆنانی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو تۆمەتانە ناڕاست و توندن.

ھاوکات "حسێن حەمەساڵح"نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو کۆچبەرانە خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان تێدا نییە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئاشکرایکرد، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە چوار کەسی تر بەھۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی گرتووخانەی ئێڤینی تاران گیانیانلەدەستداوە کە بە تاوانی دزی گیرابوون.

شەوی شەممە بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران، چوار زیندانی دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و ٦١ی تریش بریندار بوون. بەپێی ئامارە رەسمییەکان، تائێستا ھەشت زیندانی لە رووداوی گرتووخانەی ئێڤین گیانیانلەدەستداوە، لەئێستاشدا شەش برینداری تر لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرتانە دەکەن کە لەبارەی گرتووخانەی ئێڤین بڵاودەکرێنەوە، ھەروەھا لەگەڵ حکومەتی سویسرا کە باڵیۆزخانەی لە تاران ھەیە لە پەیوەندیدان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرپرسیارێتی تەواوەتی پاراستنی ھاووڵاتیانی ئەمریکا کە بە ناحەق دەستبەسەرکراون لە ئەستۆی حکومەتی ئێرانە و دەبێت بەخێرایی ئازاد بکرێن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پاراستنی ھاووڵاتیانی یۆنان بڵاویکردەوە، "تورکیا بەردەوامە لە بەکارھێنانی کۆچبەران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئیستیفزازییەکانی و ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە"، راشیگەیاند، پاسەوانانی سنووری یۆنان و تیمەکانی ئاژانسی چاودێری سنوورەکانی ئەوروپا، لە نزیک رووباری ئیڤرۆس ٩٢ کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووە، کە لەلایەن تورکیاوە بە بێ جلوبەرگ بەرەو سنوورەکانی یۆنان رەوانە کرابوون.

راشیگەیاند، بە وتەی ئەو کۆچبەرانەی کە قسەیان بۆ پۆلیسی یۆنان کردووە، بە سێ ئۆتۆمبێلی تورکیا بۆ رووباری ئیڤرۆس گواستراونەتەوە و پاشان ناچارکراون سواری بەلەمێکی لاستیکی ببن و بەرەو یۆنان بڕۆن.

مانگی ئابی ئەمساڵ حکومەتی یۆنان، تورکیای بە فشارخستنە سەر سنوورەکانی تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، لە مانگی ئابدا رێگریان لە ٢٥ ھەزار کۆچبەر کردووە لە تورکیاوە بگەنە خاکی یۆنان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی ھەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان جێنشین و سەرۆک وەزیرانی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیووە بۆ ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی مرۆیی بەتایبەتی بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی ئۆکراین کە زیانی زۆریان بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی سعودیە بڕیاریداوە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە بودجەی وڵاتەکەی وەک ھاوکاری مرۆیی پێشکەشی ئۆکراین بکات و ئامادەییشی پیشانداوە نێوەندگیری بکات لەپێناو کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...211212213214215...417