روسیا سێ جار بۆردومانی دامەزراوەیەکی وزەی لە باکوری کیێڤ کرد
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٩٦
نوسینگەی سەرۆکی ئۆکراین بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ روسیا سێ بۆردومانی بۆ سەر دامەزراوەیەکی وزە لە باکوری کیێڤ و چەند ناوچەیەکی تر ئەنجامداوە، بەھۆیەوە دوکەڵێکی چڕ لە ناوچەکە بەرزبووەتەوە و دەنگی تەقینەوەی بەھێزیش بیستراوە، ھەروەھا لەچەند ناوچەیەک باری نائاسایی راگەیەندراوە و کارەباش پچڕاوە.
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینیش، روسیای بە وڵاتێکی تیرۆریست ناوبرد و وتی، لە ھەرێمی میکولایڤ بەھۆی بۆردومانەکەوە کەسێک کوژراوە.
وتیشی، ئەو بۆردومانانە بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی و زیاتر ترساندنیانە.
ھەشت مانگە جەنگی روسیا و ئۆکراین بەردەوامە و لەماوەی رابردوودا بۆردومانەکانی روسیا بۆ سەر ناوچەکانی ئۆکراین زیادیانکردووە، لێپرسراوانی ئۆکراینیش دەڵێن، روسیا ھیچی بە دەستەوە نەماوە تەنھا بۆردومانکردن نەبێت.