تورکیا بۆ یەکەمجار موشەکێکی بالیستی کورتمەودای تاقی کردەوە
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
١٬٣٤٣
حکومەتی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی گرنگیدان و زیاتر بەھێزکردنی بواری سەربازیی و سیستمی بەرگری وڵاتەکەی، لە رێوڕەسمێکی سەربازیدا بۆ یەکەم جار موشەکێکی بالیستی کورتمەودایان بەسەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە.
راشیگەیاندوە، موشەکە بالیستییەکە لە جۆری (تایفون) بووە و توانای بڕینی (٥٦١) کلیلۆمەتری ھەیە.