ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی یۆنان رزگارکران
هادی
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٨٧٥
ئاماژە بەوەشکراوە، تەندروستی کۆچبەرەکان باشە و لەکاتی رۆیشتنیان بەرەو دوورگەی پیڵۆپۆنێسی لە رێگادا رووبەڕووی کەشوھەوای سەخت بونەتەوە، بەڵام ناسنامەی کۆچبەرە رزگارکراوەکان ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژانە خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریا و ئێران و ئەفغانستان بە رێگەی قاچاغ و بە نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ دەکەن و لە کەناراوەکانی یۆنان رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، بەشێکیان بە ھۆی سەختی رێگاکەوە دەبنە قوربانی و بەشێکیشان دەستگیردەکرێن و بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێندرێنەوە.