لە عەفرین شەڕی نێوان چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و فەیلەقی سێ دەستیپێکردەوە
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٨١٠
میدیاکان لە سوریا بڵاویانکردەوە، دوای پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی فەیلەقی سێ، دەستەی تەحریری شام نزیکبووەتەوە لە دەستگرتن بەسەر شارۆچکەی کەفرجنەی ستراتیژی و گرد و گوندەکانی دەوروبەری.
ئاماژەیان بەوەشدا، دەیان چەکداری دەستەی تەحریری شام لە بۆسەیەکی فەیلەقی سێ لەکاتی پێشڕەوییان لە میحوەری کەفرجنەی رۆژھەڵاتی عەفرین کوژراون و برینداربوون، ھاوکات لە دەوروبەری شاری ئەعزاز لە ریفی حەلەب شەڕ لەنێوان ھەردوولا روویداوە و دەستەی تەحریری شام تۆپبارانی چڕی گوندەکانی ژێر دەستی فەیلەقی سێی کردووە.