ئەمریکا: بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی ناو گرتووخانەی ئێڤین لە تاران دەکەین
ئاکار
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٩٠٥
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرتانە دەکەن کە لەبارەی گرتووخانەی ئێڤین بڵاودەکرێنەوە، ھەروەھا لەگەڵ حکومەتی سویسرا کە باڵیۆزخانەی لە تاران ھەیە لە پەیوەندیدان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرپرسیارێتی تەواوەتی پاراستنی ھاووڵاتیانی ئەمریکا کە بە ناحەق دەستبەسەرکراون لە ئەستۆی حکومەتی ئێرانە و دەبێت بەخێرایی ئازاد بکرێن.