ئاژانسی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بە بیستنی ئەو ھەواڵە زۆر نیگەرانبوون و داواکارن بە زووترین کات بەدەم ئەو کۆچبەرانەوە بچن و شوێن و پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکرێت. 

لەسەر ئەو کۆچبەرانە، حکومەتی یۆنان تورکیای تۆمەتبارکرد بە رووتکردنەوەی زیاتر لە ٩٢ کۆچبەر و بەزۆر ناردنیان بەرەو سنوورەکانی یۆنان و راشیگەیاند، تورکیا بەردەوامە لە بەکارھێنانی کۆچبەران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئیستیفزازییەکانی و ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە.

لە بەرامبەردا تورکیا تۆمەتەکانی یۆنانی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو تۆمەتانە ناڕاست و توندن.

ھاوکات "حسێن حەمەساڵح"نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو کۆچبەرانە خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان تێدا نییە.