جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەند، ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئارادا نیە و ھەر کاتێک بۆ ھەڵبژاردنی دیاری کرابێت، لەو کاتەدا ھەڵبژاردن دەکرێت، لە بەرامبەردا فائیق ئوزتورک جێگری سەرۆک و وتەبێژی پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە"، رایگەیاند، تاکە رێگە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانەی تورکیای تێکەوتووە، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە، داواشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد، بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت و دەرگای سندوقەکانی دەنگدان بۆ گەلی تورکیا بکاتەوە .
دابەزینە مێژوییەکانی بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار، قەیرانی ئابووری لە تورکیا قوڵکردووەتەوە و کاریگەریەکەشی لەسەر ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە زیاتر دەرکەوتووە، چەندینجاریش پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت ھەدەپە و جەھەپە داوای پێشخستنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیان کردووە، کە بڕیاروایە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سوپای تورکیا و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی، ھێرشی زەمینیان بۆ سەر گوندی "ئوم کێف" لە باکووری شارۆچکەی تەلتەمر دەستپێکرد و ھەوڵیاندا گوندەکە داگیر بکەن، ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی تەلتەمر روبەڕوویان بوونەتەوە و پێکدادانی سەخت لە روویداوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش لانیکەم دوو چەکداری بەکرێگیراوی گرووپەکان کوژراون و پێکدادانەکانیش لە سنووری گوندەکە بەردەوامن.
شەوی رابردوو تۆپخانەکانی تورکیا و گروپە ھاوپەیمانەکانیان گوندی "رەبیعات"یان لە باکوری شارۆچکەی زرگان سەر بە پارێزگای حەسەکە بۆردومانکر و بەھۆیەوە ٤ ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکی تریش برینداربوون کە منداڵیشیان لە ناودایە، بەھۆی مەترسیەکانی بۆردومانەکەش دانیشتوانی گوندەکە ناوچەکەیان چۆڵکردووە و ئاوارەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا سێ ھەزار و ٧٤٦ کەس لە سوریا کوژراون و لەو ژمارەیەش ١٥٠٥ کەسیان مەدەنین و لەناویاندا ٣٦٠ منداڵ ھەیە، بەراورد بەساڵی رابردوو ئاماری قوربانیانی سوریا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بەجۆرێک لەساڵی ٢٠٢٠ دا شەش ھەزار و ٨٠٠ کەس لەو وڵاتە کوژراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەلەمەکە لە نزیک دوورگەی ڤۆلیگاندروسی یۆنان ژێرئاو کەوتووە و تا ئێستا ١٢ کۆچبەریان ڕزگارکراون.


ڕاشیگەیاند بە پێی لێدوانی دوو کۆچبەری ڕزگارکراو ژمارەی کۆچبەرەکان ٥٠ کەس بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راپۆرتی رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لەگەڵ ھەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ دواخستنی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران، وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانی کردووە بە دانانی بژاردەی سەربازیی.


نیویۆرک تایمز لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئیسرائیلەوە نوسیویەتی، خۆ ئامادەکردن بۆ ھێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ماوەی دوو ساڵی پێویستە، ئەگەر بیانەوێت زیانی گەورە بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیەنن.


پسپۆڕانی  ئیسرائیلیش دەڵێن، ھێرشی بچوک زیان دەگەێنێت بە بەشێکی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران، نەک کۆتایی پێھێنانی، بەڵام ئەگەر بیانەوێت ھێرشی فراوان بکەنە سەر دەیان پێگەی ئەتۆمی ئێران، کە دەکەونە چەند ناوچەیەکی جیاجیای ئەو وڵاتەوە، ئەو ھێرشە لە دەرەوەی توانای ھێزە چەکدارەکانی ئیسرائیلدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاوچی دەڵێت، ئۆمیکرۆن زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و لەگەڵ چوونە ناو وەرزی زستان روبەڕووی چەندین مانگی سەخت دەبنەوە و فشارێکی زۆر لەسەر کەرتی تەندروستی دروست دەبێت. 


وتیشی، لە ئێستادا ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بە ھەموو جیھاندا بڵاودەبێتەوە و نزیکەی ٥٠ ملیۆن ئەمریکیش ھێشتا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، کە ئەوەش جێی نیگەرانییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران  تۆماركردنی حاڵەتێكی كۆرۆنای لە جۆری "ئۆمیكرۆن" پشت راست كردەوە و وتی ئەو هاووڵاتییەی توشبووە لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێەوە گەڕاوەتەوە. 

هاوكات "د.ئەسعەد عەبدۆلی" كە یەكێكە لە پزیشكانی پلە باڵای پڕۆژەی ڤاكسینی بەرەكەتی ئێران رایگەیاندووە، لە تاقیگەیەكی شاری "تاران"، یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی "ئۆمیكرۆن" تۆماركراوە و لە تاقیگە سەلمێندراوە.

تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی "ئۆمیكرۆن" هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران، بەپێی دوایین راگەیەندراوی رێكخراوی تەندروستی جیهانیش، تا ئێستا "ئۆمیكرۆن" گەیشتۆتە 89 وڵاتی جیهان. 


 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە ھەزار و ٣٠٠ بەڵگەنامەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای دەستکەوتوە ، ئاشکرایکردوە ، پنتاگۆن لێکۆڵینەوەی وردی نەکردوە سەبارەت بە قوربانییە مەدەنییەکانی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ ھەریەک لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان ، بەڵام بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست رۆژنامەکە کەوتوە ، دەرکەوتووە کە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە ھەزار و ٤١٧ مەدەنی لە عێراق و سوریا بەھۆی بۆردومانەکانی ئەمریکاوە کوژراون و لە ٢٠١٨ شەوە ١٨٨ مەدەنی لە ئەفغانستان بە ھەمان ھۆکار کوژراون و لە نێو قوربانییەکانیشدا ژمارەیەک منداڵ ھەن .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوو پەرلەمانتاری سۆسیال دیمەکراتەکان لە نەمسا پێششنیازە بڕیارێکیان لە بارەی پرسی داخستنی ھەدەپە لە تورکیا، پێشکەش بە پەرلەمانی وڵاتەکەیان کرد، پەرلەمانیش بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازەکەی پەسەندکرد، لە ڕاپۆرتێکیشدا داوا لە حکومەت دەکات گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ دیموکراتیزەکردنی وڵات، بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە وڵاتێکی یاسایی.


لە پێشنیازە بڕیارەکەدا ھاتووە، ھەدەپە سێیەم پارتی گەورەی تورکیایە و ئەگەر دابخرێت واتە حکومەتی تورکیا یاسا و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی بە پێی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان دەرکەوتووە حەمەد سەعید شامسی باڵیۆزی ئیماڕات لە قاھیرە دەستی لە بەقاچاخبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی میسڕدا ھەبووە، حکومەتی میسڕ بڕیاریداوە لە وڵاتەکە دەریبکات.

محەمەد مورسی باڵیۆزی میسڕ لە قەتەر ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە ئاماژەیەکە بە ھۆشیاری و وریایی دەزگا ئەمنییەکانی میسڕ. وتیشی، دەبێت لێپرسراوانی ئیماڕات لێپێچینەوە لە باڵیۆزەکەیان بکەن و سزای بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کڵیچدار ئۆغڵۆ ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕەوشەکە بەمشێوەیە بێت و بەھای لیرە رڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمبێتەوە و بێدەنگی بەرامبەر داڕوخانی ئابوری تورکیا بەردەوام بێت، ئاژاوە لە وڵاتدا  دروست دەبێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ھەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتی لە تورکیا بەڕێوەبچێت.


پێشتریش کڵیچدار ئۆغلۆ نیازی خۆی بۆ کاندید بوون لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە، لە ماوەی ڕابردووشدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" داوایکرد گوشار بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتی لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت، چونکە تەنھا ڕێگە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆلیڤان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تا ئێستا ئەمریکا ڕێگەیەکی لەبەردەمدا نییە بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ڤییەننا بە باشی بەڕێوەناچن، ئەمریکاش لە ڕێی دانوستانکارە ئەوروپییەکانەوە نیگەرانیی خۆی بە ئێران گەیاندووە لە بارەی بەردەوامیدان بە بەرەوپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.


ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەیەک لە شارەزایانی ئەمریکا کە لە بواری ئاسایشی نەتەوەییدا کار دەکەن، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە و ھۆشداریان داوەتێ لەو ھەنگاوانەی ئێران بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی دەینێت و ڕایانگەیاندووە، لە دۆسیەی ئەتۆمیدا ئێران ھەموو ھێڵە سورەکانی تێپەڕاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مانش و دەریای باکوری فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو کەشتی سەر بە ھێزەکانی دەریاوانیی نیشتمانی فەڕەنسا سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی ١٣٨ کۆچبەری نایاسایی کە ھەوڵیانداوە لە گەرووی "با دو کالیە" لە دەریای مانشەوە بگەنە بەریتانیا.


سەرباری ھۆشدارییەکان لە مەترسیداریی ئەو جۆرە کۆچە، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە ھەوڵی کۆچبەران بۆ تێپەڕاندنی دەریای مانش بەرەو بەریتانیا زیادیکردووە و بە تەنھا لە ھەشت مانگی ئەمساڵیشدا، نزیکەی ١٥ ھەزار و ٤٠٠ کۆچبەر ھەوڵی تێپەڕاندنی دەریاکەیان داوە، لە کاتێکدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٩ ھەزار و ٥٠٠ و لە ٢٠١٩دا دوو ھەزار و ٣٠٠ و لە ٢٠١٨شدا ٦٠٠ کۆچبەر بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە سەرپەرشتی مەزڵوم کۆبانێ، وەفدێکی باڵای (ھەسەدە) سەردانی دێرەزوریان کرد و لەگەڵ ئەنجومەنی لەشکری و مەدەنی و سەرۆک عشیرەتەکان و پیاوماقوڵانی ناوچەکە کۆبووەوە.


مەزڵوم کۆبانێ لەو دیدارەدا جەختیکردەوە، ھیچ دیالۆگێک بە بێ بەشداری نوێنەرانی خەڵکی ناوچەکە ناکرێت، وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچیەتی و باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی و خزمەتگوزاری و سەقامگیری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا.


لە بارەی گفتوگۆکانیشیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، مەزڵوم کۆبانێ ئاشکرایکرد، مەرجەکانیان نەگۆڕە بۆ دیالۆگ، ئەویش قبوڵکردنی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و تایبەتمەندی ھەسەدەیە وەک ھێزێکی سەربازیی لەو ھەرێمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئاژانسەکانی باکوری کوردستان، ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە شاری نسێبین سەر بە پارێزگای مێردین ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی جەلال ئاتا بەڕێوەبەری پارتی ھەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) و دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای مێردین، لە ناوچەی جزیرە و سلۆپیش سەر بە پارێزگای شرناخ ٦ بەڕێوەبەر و ئەندامی ھەدەپە دەستگیرکراون.


لە شاری ئیستەنبوڵیش پۆلیسی تورکیا لە ئۆپراسیونێکدا ١٢ بەڕێوەبەر و ئەندامی ھەدەپەیان دەستگیر کردووە.


ئاژانسەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای ھەڕەشەکانی ھەفتەی ڕابردووی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە دژی ھەدەپە، تا ئێستا ٣٢ ئەندام و بەڕێوەبەری ھەدەپە و دەبەپە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەدران چیا کورد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاریی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەڵێت، دیالۆگ باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا و ئەولەویەتیان بۆ ئەنجامدانی ھەر دیالۆگ و ڕێککەوتنێک ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانەیە بۆ زێدی خۆیان.


چیا کورد ئاماژە بەوەشکردووە، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ کشانەوەی ھەموو ھێزە بیانییەکان لە ناو خاکی سوریا، لە سەرووی ھەمووشیانەوە تورکیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...321322323324325...414