ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی بە پێی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان دەرکەوتووە حەمەد سەعید شامسی باڵیۆزی ئیماڕات لە قاھیرە دەستی لە بەقاچاخبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی میسڕدا ھەبووە، حکومەتی میسڕ بڕیاریداوە لە وڵاتەکە دەریبکات.

محەمەد مورسی باڵیۆزی میسڕ لە قەتەر ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە ئاماژەیەکە بە ھۆشیاری و وریایی دەزگا ئەمنییەکانی میسڕ. وتیشی، دەبێت لێپرسراوانی ئیماڕات لێپێچینەوە لە باڵیۆزەکەیان بکەن و سزای بدەن.