ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سوپای تورکیا و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی، ھێرشی زەمینیان بۆ سەر گوندی "ئوم کێف" لە باکووری شارۆچکەی تەلتەمر دەستپێکرد و ھەوڵیاندا گوندەکە داگیر بکەن، ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی تەلتەمر روبەڕوویان بوونەتەوە و پێکدادانی سەخت لە روویداوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش لانیکەم دوو چەکداری بەکرێگیراوی گرووپەکان کوژراون و پێکدادانەکانیش لە سنووری گوندەکە بەردەوامن.
شەوی رابردوو تۆپخانەکانی تورکیا و گروپە ھاوپەیمانەکانیان گوندی "رەبیعات"یان لە باکوری شارۆچکەی زرگان سەر بە پارێزگای حەسەکە بۆردومانکر و بەھۆیەوە ٤ ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکی تریش برینداربوون کە منداڵیشیان لە ناودایە، بەھۆی مەترسیەکانی بۆردومانەکەش دانیشتوانی گوندەکە ناوچەکەیان چۆڵکردووە و ئاوارەبوون.