بە سەرپەرشتی مەزڵوم کۆبانێ، وەفدێکی باڵای (ھەسەدە) سەردانی دێرەزوریان کرد و لەگەڵ ئەنجومەنی لەشکری و مەدەنی و سەرۆک عشیرەتەکان و پیاوماقوڵانی ناوچەکە کۆبووەوە.


مەزڵوم کۆبانێ لەو دیدارەدا جەختیکردەوە، ھیچ دیالۆگێک بە بێ بەشداری نوێنەرانی خەڵکی ناوچەکە ناکرێت، وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچیەتی و باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی و خزمەتگوزاری و سەقامگیری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا.


لە بارەی گفتوگۆکانیشیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، مەزڵوم کۆبانێ ئاشکرایکرد، مەرجەکانیان نەگۆڕە بۆ دیالۆگ، ئەویش قبوڵکردنی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و تایبەتمەندی ھەسەدەیە وەک ھێزێکی سەربازیی لەو ھەرێمە.