خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا: بە بێ عەفرین و سەرێ کانی چارەسەری قەیرانی سوریا مەحاڵە
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٦٨٤
بەدران چیا کورد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاریی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەڵێت، دیالۆگ باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا و ئەولەویەتیان بۆ ئەنجامدانی ھەر دیالۆگ و ڕێککەوتنێک ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانەیە بۆ زێدی خۆیان.
چیا کورد ئاماژە بەوەشکردووە، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ کشانەوەی ھەموو ھێزە بیانییەکان لە ناو خاکی سوریا، لە سەرووی ھەمووشیانەوە تورکیا.