کڵیچدار ئۆغڵۆ ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕەوشەکە بەمشێوەیە بێت و بەھای لیرە رڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمبێتەوە و بێدەنگی بەرامبەر داڕوخانی ئابوری تورکیا بەردەوام بێت، ئاژاوە لە وڵاتدا  دروست دەبێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ھەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتی لە تورکیا بەڕێوەبچێت.


پێشتریش کڵیچدار ئۆغلۆ نیازی خۆی بۆ کاندید بوون لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە، لە ماوەی ڕابردووشدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" داوایکرد گوشار بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتی لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت، چونکە تەنھا ڕێگە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.