ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و دەرمانەکان و دابەشکردنیان بەسەر ئەو وڵاتانەدا کە ئاستی بەکارھێنانی ڤاکسین تێیاندا نزمە، ڕۆڵی دەبێت لە زووتر کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
بە شێوەیەکی گشتیش بودجەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ زیادکراوە و لە ٢١٣ ترلیۆن ڕیاڵەوە گەیەندراوەتە ٣٣٩ ترلیۆن ڕیاڵ، بڕی ٩٥٥ ترلیۆن ڕیاڵیش کە دەکاتە ٢٢ ملیار دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگری و ٧ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار ڕیاڵیش بۆ خەرجییەکانی سەربازگەی "خاتم الانبیا" ی بەرگری ئاسمانی تەرخان کراوە.
ژان کاستێکس سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت مانگی داھاتوو و دەستپێکی ساڵی نوێ خراپترین کات بێت بۆ بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لە جیھاندا.
وتیشی، ئۆمیکرۆن بەخێراییەکی زۆر لە ئەوروپا لە تەشەنەسەندندایە و سنوردارکردنی گەشتەکانی نێوان بەریتانیا و فەڕەنساش بەشێکە لەو بڕیارانەی بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو شەپۆلە نوێیەی کۆرۆنا گیراونەتەبەر.
ئاشکراشیکرد، پلانیان ھەیە لە ساڵی نوێدا رێکاری نوێ بۆ فراونکردنی کوتان و روبەڕوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بگرنەبەر.
تائێستا زۆرترین حاڵەتی توشبون بە ئۆمیکرۆن لە ئەوروپا، لە بەریتانیا تۆمارکراوە کە ١٥ ھەزار توشبووە.
بەپێی ھەواڵێکی تەلەفیزیۆنی ھەبەر تورک، لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا ٤٧ کەس بەھۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە و ژەھراویبوو گیانیان لەدەستداوە کە ٢٢ کەسیان لە شاری ئیستەنبوڵ بوون و ١٣ کەسی دیکەشیان لە شارەکانی دیکەی تورکیا بوون.
بەپێی ھەواڵەکە تەنھا لە ئیستەنبوڵ ٢٢ کەسی دیکە لەژێر چاودێری چڕدان و ئەگەر ھەیە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرز ببێتەوە.
ئەو کەسانەی خواردنەوەکەیان بەکارھێناوە ھەستیان بە سەرسوڕان و سەرێشە و لاوازی بینین کردووە.
فاوچی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، ئەو ڤاکسینانەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەمھێنراون، دەتوانن روبەروی ئۆمیکرۆن ببنەوە، بەو مەرجەی سێ دۆز لە ڤاکسینەکان بەکاربھێنرێت، ھەربۆیە روبەروبونەوەی ئۆمیکرۆن، پێویستی بە بەرھەمھێنانی ڤاکسینی نوێ نیە .
ئەوە لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک لەو کۆمپانیایانەی لەماوەی رابردوودا ڤاکسینەکانی کۆرۆنایان بەرھەمھێناوە بەتایبەت فایزەر و مۆدێرنا و جۆنسن ئاند جۆنسن، ئامادەییان دەربریوە بۆ ئەوەی ڤاکسینی نوێ دژی ئۆمیکرۆن بەرھەم بھێنن ئەگەر بێتو ڤاکسینەکانیان توانای روبەروبونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنای نەبێت .
لە کۆبونەوەی لوتکەی ئەوروپا چەندین کەسایەتی نوێ بەشداری دەکەن وەک ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری نوێ ئەڵمانیاو ماجالینا ئەندرسون سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید و کارل نھامر راوێژکاری نەمسا و کیریل بیتکوف سەرۆک وەزیرانی بولگاریا، بە پێچەوانەی ئەوانەوە ئەمە کۆتا لوتکەی ئەندریە بابیس سەرۆک وەزیرانی چیک دەبێت.
رۆژێک پێش لوتکەش ھەر یەک لە وڵاتانی ئۆکراین و مۆڵدۆڤا و جۆرجیا کۆبونەوە و داوایانکردوە ببنە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بە تایبەتیش ئۆکراین سەرەرای رێکەوتنی مینسک لەگەڵ روسیا، بەڵام ناکۆکییەکانی نێوانیان بەردەوامە ھەر بۆیە لە ئێستا ئۆکراین زۆر پێویستی بە یارمەتی یەکێتی ئەوروپایە بۆ بەرپەچدانەوەی پێشلکاریەکانی روسیا لە سنوری وڵاتەکەی.
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە دەریای سپی موشەکێکی جۆری "تسیرکۆن"یان تاقیکردووەتەوە کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و موشەکەکەش سەرکەوتوو بووە و ئامانجەکەی پێکاوە.
ئاماژەش بەوە کراوە، تاقیکردنەوەکە لە چوارچێوەی مانۆڕێکی سەربازیدا بووە و بەشێکە لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەی ئەو چەکانەی خێراییان لە سەرووی خێرایی دەنگەوەیە.
بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و دارایی و و بانکی ناوەندی، بڕیاردراوە ھەموو مامەڵەیەک بە دراوی ئەفغانی بێت و دراوی بیانی لە وڵاتەکەیان قەدەغە بکرێت.
ھەروەھا بڕیاریدا بە کۆنترۆڵکردنی نرخ لە بازاڕدا و پێوستە ھەموو کرێیەکی خانوو و کۆگاکان تەنھا بە دراوی ئەفغانی بێت.
بزوتنەوەی تالیبان بڕیاریشیدا بە قەدەغەکردنی بردنەدەرەوەی پارەی نەختینە و سزادانی قورسی ئەو کەسانەی کە پابەندی بڕیارەکان نابن.
وەزارەتی دادی دانیمارک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو پڕۆژەیە بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە لە گرتووخانەکاندا، بۆ ئەو مەبەستەش لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٢٥ زیاتر لە ٣٠٠ زیندان بە کرێ دەگرێت.
ساڵی ڕابردوو بڕیار بوو ٣٥٠ زیندانی لە دانیمارکەوە بگوێزرێنەوە بە مەبەستی تەواوکردنی ماوەی کۆتایی زیندانیکردنەکەیان.
لە ساڵی ٢٠١٥ وە ژمارەی زیندانەکان بە ڕێژەی لە ١٩٪ زیادیکردووە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا ژمارەکە گەیشتووەتە چوار ھەزار زیندانی، ئەوەش زۆر زیاترە لە توانای لە خۆگرتنی گرتووخانەکانی دانیمارک.
ھەر لەو ماوەیەدا ڕێژەی پاسەوانی زیندانەکان لە نەرویج بە ڕێژەی لە ١٨٪ کەمبوونەتەوە، بە شێوەیەکی گشتی زیندانی لە نەرویج ماوەی کەمتر لە پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت، کە بە گرتووخانەی کراوە ناسراوە.
پێشتریش وڵاتەکانی نەرویج و بەلجیکا، گرتووخانەیان لە ھۆڵەندا بە کرێ گرتووە بۆ زیندانییەکانیان.
ئۆلاڤ شۆلتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕووسیا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەگەر بێت و ھێزەکانی ڕووسیا خاکی ئۆکراین ببەزێنێت ئەوە باجێکی قورس دەدات کە پێشتر ھاوشێوەی نەبووە.
ئەمە یەکەم جار نیە وڵاتان ئەوروپا و ئەمریکا ھۆشداریی دەدەنە ڕووسیا بەڵام ئەو وڵاتە لە پێشلکاریەکانی بەردەوامەوە ھەر جارە و بە بیانویەک ھێز ڕەوانەی سنورەکانی ئۆکراین دەکات.
لای خۆشییەوە پەیمانگای جیۆفیزیای ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بومەلەرزەکە بە قوڵای ١٨.٥ کیلۆمەتر لە دەریای فلوریس ڕوویداوە، پێشبینیشیکردووە، بەھۆی بەھێزی بومەلەرزەکەوە تسونامی دروست ببێت.