عەلی باقێری کێنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئەو وڵاتە لە دانوستانەکانی ڤییەننا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئێنریکە مۆرا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و رێکخەری دانوستانەکانی ڤییەننا، بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەنجامی دانوستانەکان کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دانوستانەکان لەم ھەفتەیەدا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و دوای راگیرانی دانوستانەکانیش بۆ ماوەی چەند رۆژێک، لە رۆژانی داھاتوودا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە.
تا ئێستا حەوت خولی دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بە بەشداری ناڕاستەوخۆی ئەمریکا بەڕێوەچووە.