نوسینگەی داواکاری گشتی ئەمریکا بڵاویکردە و "بایڤان نیومان" تەمەن ٤٩ ساڵ کە ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە تۆمەتبارن بە ھێرشکردنە سەر کۆنگرێس، تا ئێستا نەچووەتە بەردەم دادگا و ھەڵاتووە بۆ بێلاروس.
نیومان لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا لە پرۆگرامی "خوا حافیز ئەمریکا" لە تەلەفیزیۆنی حکومەتی بێلاروسدا دەرکەوت، چیرۆکی ھەڵاتنی خۆی گێڕایەوە لە ئەمریکاوە بۆ بێلاروس.
نیومان یەکێکە لەو ٢٢٠ کەسەی کە تۆمەتبارکراون بە ھێرشکردنە سەر کۆنگێرس و ڕێگری لە جێبەجێکردنی یاسا، لە کاتێکدا کۆنگرێس لە کۆبوونەوەدا بووە، بۆ پەسەندکردنی دیموکراسییەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠دا.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی چیاپاس لە باشوری مەکسیک، بارھەڵگرێک کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری نایاسایی تێدابووە، وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە ٥٣ کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون، باری تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کۆچبەرانە خەڵکی ئەمریکای ناوەڕاست بوون و لەناو قوربانیانی ڕووداوەکەش ژن و منداڵی تێدایە.
ساڵانە سەدان کۆچبەر بەھۆی ھەژاری و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکای ناوەڕاست شوێنەکانی خۆیان جێدەھێڵن و ھەوڵدەدەن لە ڕێی مەکسیکەوە خۆیان بگەیەننە ئەمریکا.
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئێران لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی، ئیدارەی بایدن داوایکردووە، لە ئەگەری شکستھێنانی دانوستانەکانی ڤیەننا خۆیان بۆ بژاردەی تر بەرامبەر تاران ئامادە بکەن.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکیان پێویستە بۆ ئەوەی بزانن کە ئێران لەم خولەی دانوستانەکان نەرمی پیشاندەدات یاخود نا.
ڕۆژی پێنجشەممە خولێکی دیکەی دانوستانەکانی ڤیەننا دەستیپێکردەوە و ھاوکات وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسڕائیل لە واشنتن کۆبوونەوە کە بە پێی ھەندێک لە ڕاپۆرتەکان تاوتوێی بژاردەی ھێرشی سەربازییان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە.
مەکێنزی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد، دوای کشانەوەی یەکە سەربازی و ھەواڵگرییەکانیان لە ئەفغانستان لە مانگی ئابی ڕابردوو، پێدەچێت تەنھا ١٪ بۆ ٢٪ی تواناکانی پێشتریان لەو وڵاتە مابێت ئەوەش ئاستەنگییەکانی چاودێریکردنی قاعیدە و گروپە توندڕەوەکانی تری لەو وڵاتە زیاتر کردووە و ئەستەمە گەرەنتی تەواوەتی بکرێت لەوەی ڕێگە نەدرێت قاعیدە و لقەکانی داعش لە ئەفغانستان ببنە ھەڕەشە لەسەر ئەمریکا.
ڕوونیشیکردەوە، سەرکردە نوێکانی تاڵیبان لەبارەی ئەو بەڵێنانەی داویانە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قاعیدە دابەشبوون.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە ڕێگەی نێوان شارەکانی خۆی و سەڵماس لە پارێزگای ورمێ، سێ ئۆتۆمبێل خۆیان بە یەکدا کێشاوە و لە ئاکامدا شەش کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھۆکاری ڕووداوەکە بۆ تیژڕەویی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و پابەند نەبوون بە ڕێنمایییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێتەوە.
مارکۆ میندیسینۆ وەزیری کۆچی کەنەدا رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ وڵاتەکەی ٤١١ ھەزار کۆچبەر وەردەگرێت و مافی مانەوەی ھەمیشەییان پێدەدات.
وەزیری کۆچی کەنەدا ئاشکراشیکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣ وڵاتەکەی پێشوازی لە ٤٢١ ھەزار کۆچبەری تر دەکات.
دەشڵێت، حکومەتی کەنەدا بەپێی ئەو پرۆگرامەی دایڕشتووە بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی کۆچبەران، چونکە لە دوای وەرگرتنی کۆچبەرانەوە ئابووری کەنەدا زیاتر بوژاوەتەوە و جگە لەوەش ئەو بۆ شاییەی دەستی کار پڕبۆتەوە کە بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنی ھاوڵاتیانی وڵاتەکەیەوە دروست بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانەکانەوە رایگەیاند ، لە خولەکانی رابردوودا ھیچ نیازێکی وڵاتانی خۆرئاوایان بەدی نەکردوە بۆ ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران .
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاش ڕایگەیاندووە، دوای گەیشتنی زانیاری لە بارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان ڕەوانەی ناوچەکە کراون و توانراوە ٢٦ کۆچبەریان ڕزگار بکەن، کە لەلایەن ھێزەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنورە ئاوییەکانی تورکیا.
ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕێوشوێنەکانی ئاسایش، کۆچبەرە نایاساییەکان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ کران لە پارێزگای ئیزمیر.
بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، بە پێی ماددەی پێنج لە ڕێککەوتنی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ پابەندبوونێکی ئەخلاقی و یاساییان ھەیە بەرامبەر ھاوپەیمانەکانیان لە ھاوپەیمانیەتیەکە ئەگەر بێت و ڕووبەڕووی ھەڕەشە و ھێرش ببنەوە، بەڵام ئەو پابەند بوونە ئۆکراین ناگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا ئامادەیە ھاوکاری ئەو وڵاتە بکات بۆ بەھێزکردنی توانا بەرگرییەکانی بە بێ ئەوەی ھێزی سەربازی ڕەوانە بکات.
لە بارەی کۆبوونەوەکەشی لەگەڵ "ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا، "بایدن" ڕایگەیاندووە، ھۆشداری توندی داوەتە "مۆسکۆ" لە داگیرکردنی "ئۆکراین" و پێی وتووە، ئەگەر ئەو ھەنگاوە بنێن، ڕووبەڕووی سزایەکی ئابوری دەبنەوە کە ھەرگیز ھاوشێوەیان نەبینیوە.
بە دەنگی ٣٦٣ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، پرۆژە یاسای بودجەی بەرگری ئەو وڵاتە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە بڕی ٧٧٠ ملیار دۆلار پەسەند کرا .
بە پێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، لە کۆی ئەو بودجەیە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھاوکاری سەربازی ئۆکرانیا تەرخان کراوە و ١٥٠ ملیۆن دۆلاریش بۆ ھاوکاریکردنی وڵاتانی بەڵتیق لە بواری ئاسایش تەرخان دەکرێت .
رادیۆی (RTL)ی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانەی (شارل دیگۆڵ) "خالید بن عائیز عتێبی" تەمەن ٣٣ ساڵیان دەستگیرکردووە، کاتێک ویستوویەتی گەشت بکات بۆ ڕیازی پایتەخی سعودیە.
خالید عتێبی پێشتر ئەندامی ھێزەکانی پاسەوانی شاھانەی سعودیە بووە ، یەکێکە لەو کەسانەی تۆمەتی کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودی دراوەتە پال. جەمال خاشقچی لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ تیرۆر کرا و تا ئێستاش نازانرێت تەرمەکەی چی لێھاتووە.