ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییھاتنی دەسەڵاتەکانی ئەنگێلا مێرکڵ وەک راوێژکاری ئەڵمانیا ، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ دەنگدان لەسەر ھەڵبژاردنی "ئۆلاڤ شۆڵز" وەک راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا کۆبۆوە ، شۆڵز لە کۆی دەنگی ٧٣٦ پەرلەمانتار ، دەنگی ٣٩٥ پەرلەمانتاری بەدەستھێنا و بوە راوێژکاری نوێی  ئەڵمانیا .
لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیایە و ئەوەش درێژترین ماوەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کە ژنێک وڵاتەکەی بەرێوەبردبێت .