"بایدن" لە نامەیەکیدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاندووە، "واشنتۆن" بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و بڵاوکردنەوەی ھێزی سەربازی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە عێراقیش بایدن نوسیویەتی، تا ٣١ ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق نامێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی کەم لە سەربازانی ئەمریکی لە "یەمەن"ن بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی سەر بە "قاعیدە" و "داعش"، لە "سعودیە"ش ھێزیان ھەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە مەترسییەکانی ئێران.