ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی چیاپاس لە باشوری مەکسیک، بارھەڵگرێک کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری نایاسایی تێدابووە، وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە ٥٣ کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون، باری تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.


ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کۆچبەرانە خەڵکی ئەمریکای ناوەڕاست بوون و لەناو قوربانیانی ڕووداوەکەش ژن و منداڵی تێدایە.


ساڵانە سەدان کۆچبەر بەھۆی ھەژاری و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکای ناوەڕاست شوێنەکانی خۆیان جێدەھێڵن و ھەوڵدەدەن لە ڕێی مەکسیکەوە خۆیان بگەیەننە ئەمریکا.