جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئێران لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی، ئیدارەی بایدن داوایکردووە، لە ئەگەری شکستھێنانی دانوستانەکانی ڤیەننا خۆیان بۆ بژاردەی تر بەرامبەر تاران ئامادە بکەن.


نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکیان پێویستە بۆ ئەوەی بزانن کە ئێران لەم خولەی دانوستانەکان نەرمی پیشاندەدات یاخود نا.


ڕۆژی پێنجشەممە خولێکی دیکەی دانوستانەکانی ڤیەننا دەستیپێکردەوە و ھاوکات وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسڕائیل لە واشنتن کۆبوونەوە کە بە پێی ھەندێک لە ڕاپۆرتەکان تاوتوێی بژاردەی ھێرشی سەربازییان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە.