"جیک سۆلیڤان" راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێران" سەرکێشی دەکات و ئەگەر جدی نەبێت لەو خولە نوێیەی دانوستانەکان کە سبەینێ دەستپێدەکات، ئەوا روبەڕووی گۆشەگیری نێودەوڵەتی دەبێتەوە. وتیشی ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی ئێراندایە و دەبێت ویستی خۆی بۆ بوژانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەربخات. 
"جان ئیڤ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش رایگەیاندووە، ھیچ گەشبین نییە بەو دانوستانانە و تیمی دانوستانکاری ئێرانی ھەوڵی کات بەفیڕۆدان دەدەن، ھەرچەندیش کاتەکە درێژ بکرێتەوە پابەند بوونەکان بە رێککەوتنی ئەتۆمی کەم دەبنەوە. 
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی لەو سزایانە گرتووە کە رۆژی سێشەممە "واشنتۆن" سەپاندوویەتی بەسەر چەند قەوارەیەکدا و دەڵێت سودیان نییە و نابێتە کارتێکی گوشار لە دانوستانەکانی ڤییەنادا.