جیهان

بایدن فەرمانیشی کردوە بە زوترین کات ھاوکاری پێویست بگەیەنرێتە دانیشتوانی ویلایەتی کنتاکی.


بە وتەی ئەندا بەشیر حاکمی ویلایەتی کنتاکی، تا ئێستا لانیکەم ٨٠ کەس بەھۆی زریانەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام مەترسی ئەوە ھەیە ژمارەکە بۆ ١٠٠ کەس بەرز ببێتەوە.


رۆژی یەکشەممەش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، زریانەکە یەکێکە لە بەھێزترین زریانەکان لە مێژووی ئەمریکادا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرەڕای ئەوەی بەردەوام لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ناتۆشەوە ھەڕەشە لە روسیا دەکرێت لەبارەی رەوشی ئۆکراین، بەڵام ئەو وڵاتە لە ناردنی ھێز بۆ سنورەکانی ئۆکراین بەردەوامە و رۆژانە ھێزی زیاتر دەنرێت، لەبارەی ئەو پێشلکاریانەی روسیاش، وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەو ماوەی دوو رۆژە لە کۆبونەوەدان، ھەموشیان کۆکن لەسەر سزادانی روسیا ئەگەر و ئەو پێشلکاریانەی دەیانکات رایاننەگرێت.


لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر روسیا ئۆکراین داگیر بکات، باجەکەی زۆر قورس دەبێت. 


وتیشی، فلادیمیر پۆتن سەرۆکی روسیا ھیچ کات بیر لەوە ناکاتەوە سزای ئابوری بەسەردا بسەپێنرێت کەئەوەش ئەگەر روبدات زۆر قورس دەبێت لەسەر وڵاتەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسانی جیھانیی CPJ لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە، لە ئەمساڵدا ٢٩٣ رۆژنامەنوس بەھۆی کارەکانیانەوە لە زینداندان و ١٨ رۆژنامەنوسیش کوژراون، بەپێی راپۆرتەکە، لە عێراق چوار رۆژنامەنوس لە زیندانن ئەوانیش رۆژنامەنوسانی دەڤەری بادینانن و بریتین لە شێروان شێروانی و گۆھدار زێباری و قارەمان شوکری و ئومێد بەرۆشکی.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، چین خراپترین وڵاتە بۆ کاری رۆژنامەوانی و ٥٠ رۆژنامەنوس لەو وڵاتە زیندانیکراون، میانماریش لە پلەی دووەمدایە و میسر و ڤێتنام و بێلاڕوس و تورکیا پلەی سێیەم تا شەشەمیان گرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی یەک شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ چوارەم کۆنگرەی ئاسایی رێکخستنەکانی ھەدەپەی ئیستەنبوڵ بە دروشمی "سەردەم سەردەمی ھەدەپە"یە بەڕێوەچوو، بە ھەزار کەس بەشداری ئەو کۆنگرەیان کردوە، بەڵام ئاسایشی تورکیا بە بیانوی وتنەوەی دروشم و سرودی قەدەغەکرا و بەرزکردنەوەی وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی"پەکەکە"سکاڵای لەسەر کۆنگرەی ھەدەپەی ئیستەنبوڵ تۆمار کرد، ھاوکات داواکاری گشتی تورکیاش دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر سکاڵاکەی ئاسایشی تورکیا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە وتەی لێپرسراوانی ئەمریکا ، بەھۆی ئەو زریانەی ڕووی لە چەند ویلایەتێک کردوە ، تا ئێستا ٧٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و چاوەروانیش دەکرێت ژمارەکە بەرزتر بێتەوە ، زۆرینەی قوربانیەکانیش لە ویلایەتی کنتاکین ، جگە لە زیانە گیانییەکان ، بەھۆی زریانەکەوە چەندین خانوو بینای کۆمپانیاکان ڕوخاون .
لایخۆشیەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی لە ویلایەتی کنتاکی راگەیاندوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، کە ئەو زریانەی رووی لە خۆرئاوا و باشوری ئەمریکا کردوە ، لە بەھێزترین ئەو زریانەکانە لە مێژووی ئەمریکادا . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کازم غەریب ئەبادی" ئەمینداری ئەو لیژنەیە دەڵێت، کەنەدا رێز لە مافی ٤٠٠ ھەزار ئێرانی ناگرێت کە لە خاکی وڵاتەکەدا دەژین و مافەکانیان پێشێل دەکات، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە خۆی بڕیاری نێودەوڵەتی پێشنیازدەکات دژی ئێران لەژێر ناوی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ. 
راشیگەیاند، کەنەدا خزمەتگوزاری پێویست لەلایەن کونسوڵخانەکانیانەوە پێشکەشی ئەو ھاووڵاتیانە ناکەن و ھەر وڵات و لایەنێک سزا بەسەر گەلی ئێران بسەپێنێت یاخود بەشدار بێت لە جێبەجێ کردنی، بە دوژمن و نەیاری ئێران لە قەڵەم دەدرێت. 
ئەم مانگە، کەنەدا و ئەمریکا و ئیسرائیل بڕیارێکیان خستە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە "ئێران"، ئێرانیش ئەو بڕیارەی رەتکردەوە و داوای لەو وڵاتانە کرد سەرقاڵی تاوانەکانی نێو وڵاتانەکانی خۆیان بن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یوسف قوربانی ، فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئێران رایگەیاندوە ، ئەگەر لە دانوستانە ئەتۆمیەکاندا ھەر ھەڵەیەک بەرامبەر ئێران بکرێت یاخود ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی بژاردەی تر بکەن بەرامبەر ئێران و وڵاتەکە روبەروی مەترسی و ھەڕەشە بکەنەوە  ، ئەوا تاران وەڵامی توندی دەبێت ، ھەروەھا رایگەیاندووە ،  ئێران نایەوێت لەگەڵ ھیچ دەوڵەتێک بچێتە جەنگەوە ، بەڵام خۆشیان ئامادە دەکەن بۆ ھەر ھەڕەشەیەکی دوژمنانیان . 
ئەو فەرماندەیە راشیگەیاندوە ، لەماوەی رابردوودا توانا سەربازییەکانیان لەسەرجەم کەرتەکان و دامەزراوە و ژێرخان و بواری موشەک و توانا ئاسمانیەکان پتەو کردوە 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو بڕیارە دوای کۆبوونەوەی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل بوو، کە تیایدا باس لەوە کرا ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی ھێشتنەوەی دەستەی پارێزگاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ھاوسەری سەرۆک وەزیرانی پێشوو.


دوای دەرچوونی بڕیارەکەش ھاوسەر و منداڵەکانی نەتەنیاھۆ ناڕەزاییان دەبڕی و رایانگەیاند، ئەو بڕیارە ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە، لە بەرامبەردا نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، ھاوسەری نەتەنیاھۆ دەیەوێت خەزێنەی دەوڵەت دادۆشێت.


بنیامنین نەتەنیاھۆ کە لە ئێستادا سەرکردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلە، ئەو بڕیارە نایگرێتەوە و تا ٢٠ ساڵی دیکە ئەرکی پاراستن و گواستنەوەی لە ئەستۆی دەوڵەتدا دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لوتکەی جی ٧ لە لیڤەرپوڵ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھەرگیز رێگە بە ئێران نادەن دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.


وتیشی، پێویستە لێپرسراوانی ئێران بچنەسەر مێزی دانوستان و لە گفتوگۆکانیشان جددی بن.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە ھێشتا کات ماوە بۆ پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، بەڵام دانوستانەکانی ڤییەننا کۆتا چانسە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکان زۆر گرنگە.


پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، پێشنیازەکانی ئێران دانوستانەکانی بۆ شەش مانگ لەمەوپێش گەڕاندووەتەوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا ھیچ بەرەوپێشچوونێک لە دانوستانەکاندا بەدی نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی شارەوانیی شاری ڤایماری ئەڵمانیا رایگەاند، لەبەرامبەر ھەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، بەھاکانی  دیموکراسی و رەخساندنی ئازادی، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" خەڵاتی ئەمساڵی مافی مرۆڤی شارەوانیی شاری ڤایماری پێدەبەخشرێت.


خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری ڤایمار لە ساڵی ١٩٩٥ بەدواوە ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمدا لە یادی راگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ دەکات، دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گروپێک کە لە پێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت.


لە ئێستاشدا بەشێکی زۆر لە رێکخراوەکان و میدیاکانی ئەڵمانیا بە گشتی پشتگیریی ئازادکردنی دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوو تریھەدەپە دەکەن.


ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی تورکیا لە چوار ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا ھەر یەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەگداغ و ١٣ پەرلەمانتاری تری ھەدەپەی بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ئەفغانستان لەبوارەکانی پزیشکی و خۆراک،  ٢٨٠ ملیۆن دۆلار لە پارە بلۆکەکراوەکانی ئەفغانستان ئازاد دەکرێت. روونیشیکردەوە، لەو بڕە پارەیە ١٠٠ ملیۆن دۆلار رادەستی رێکخراوی یونیسێف و ١٨٠ ملیۆن دۆلاریش رادەستی رێکخراوی جیھانیی خۆراک دەکرێت.


ئەفغانستان روبەڕوی قەیرانی ئابوری و مرۆیی بووتەوە و بەو ھۆیەشەوە نزیکەی سێ ملیۆن منداڵ تووشی بەدخۆراکی بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گریگۆری میکس سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاندوە، ھەڵوێستی دوژمنانەی ئێران و گروپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی، لە چەند مانگی رابردوودا لە رێی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە زیادیکردوە و چەندین جار ھێزە ئەمریکییەکان و ھاوبەشەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان کراونەتە ئامانج. 


وتیشی، کۆنگرێس لێبوردەیی بەرامبەر ئەو ھێرشانە نابێت و یاسایەکی بۆ راگرتنی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئێران پەسەند کردوە، ئیدارەکەی جۆ بایدنیش بە جددی مامەڵە لەگەڵ ھەڵوێستەکانی ئێران دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی لێدوانێکی لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، بژاردەی زۆریان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئێران لەبەردەستدایە، وتی، بوونی ئێرانێکی خاوەن ئەتۆمی کێشەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر دەکات، ئۆستن لەو بڕوایەدایە دیپلۆماسییەت و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی باشترین رێگەن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.


کێربی ئامادەنەبوو لەبارەی مانۆڕی سەربازیی ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل، زانیاری بدات و تەنھا وتی، ئەنجامدانی ئەو جۆرە مانۆڕانە ئاساییە و لە رابردووشدا ئەو کارەیان کردووە.


چەند رۆژێک پێش ئێستا وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل لە واشنتن کۆبوونەوە و بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان، تاوتوێی بژاردەی سەربازیان بۆ ھێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردوەتەوە، لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر، ٣٣ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون، لەگەڵ ٤٦ کۆچبەری تر کە لە دەریادا ماتۆڕی بەلەمەکانیان تێکچووبوو، رزگارکران.


ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی مەندەرەس ٣٠ کۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێکدا رزگارکراون کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوونەوە، ھەموو کۆچبەرەکانیش دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای پاسداران لە رێوڕەسمێکدا لە بەندەرعەباس پەردەی لەسەر ١١٠ بەلەمی شەڕکەر لادا کە بەوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئێران بۆ پاراستنی سنورە ئاوییەکانیان لە دەریای عومان و کەنداوی فارس بەکاردەھێنرێن.


عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی ھێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، خێرایی بەلەمەکان بەروارد بە جۆرەکانی پێشوو زیاترە، موشەک ھاوێژن و توانای سەربازیی باڵایان ھەیە کە بە ئاسانی ئامانجەکان دەپێکن.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەمەکان لەلایەن شارەزایانی ناوخۆ دروستکراون و پلانیان ھەیە جۆری باشتر و خێراتر لە داھاتوو دروست بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی شورای ھەماھەنگی یەکێتی مامۆستایانی ئێران داوای لە مامۆستایان کرد، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن بکەن، بەشێک لە مامۆستایانی شارەکانی بانە و سەقز و مەریوان و سنە و تاران و ئەسفەھان و تەبرێز و چەندین شاری تری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران نەچوونە ھۆڵەکانی خوێندن و بایکۆتی دەوامیان کرد و خوێندن لە ڕێگەی ئۆنلاینیش ڕاگیرا.


لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە، پێشنیازی پلەبەندی مامۆستایان لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران، ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە، بە دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن و لە چەند مانگی ڕابردووشدا مامۆستایان چەند جارێک دژی جێبەجێ نەبوونی ئەو بڕیارە گردبوونەتەوە و بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەک مامۆستا دەستبەسەر کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...323324325326327...414