"کازم غەریب ئەبادی" ئەمینداری ئەو لیژنەیە دەڵێت، کەنەدا رێز لە مافی ٤٠٠ ھەزار ئێرانی ناگرێت کە لە خاکی وڵاتەکەدا دەژین و مافەکانیان پێشێل دەکات، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە خۆی بڕیاری نێودەوڵەتی پێشنیازدەکات دژی ئێران لەژێر ناوی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ. 
راشیگەیاند، کەنەدا خزمەتگوزاری پێویست لەلایەن کونسوڵخانەکانیانەوە پێشکەشی ئەو ھاووڵاتیانە ناکەن و ھەر وڵات و لایەنێک سزا بەسەر گەلی ئێران بسەپێنێت یاخود بەشدار بێت لە جێبەجێ کردنی، بە دوژمن و نەیاری ئێران لە قەڵەم دەدرێت. 
ئەم مانگە، کەنەدا و ئەمریکا و ئیسرائیل بڕیارێکیان خستە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە "ئێران"، ئێرانیش ئەو بڕیارەی رەتکردەوە و داوای لەو وڵاتانە کرد سەرقاڵی تاوانەکانی نێو وڵاتانەکانی خۆیان بن.