ئەو بڕیارە دوای کۆبوونەوەی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل بوو، کە تیایدا باس لەوە کرا ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی ھێشتنەوەی دەستەی پارێزگاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ھاوسەری سەرۆک وەزیرانی پێشوو.


دوای دەرچوونی بڕیارەکەش ھاوسەر و منداڵەکانی نەتەنیاھۆ ناڕەزاییان دەبڕی و رایانگەیاند، ئەو بڕیارە ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە، لە بەرامبەردا نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، ھاوسەری نەتەنیاھۆ دەیەوێت خەزێنەی دەوڵەت دادۆشێت.


بنیامنین نەتەنیاھۆ کە لە ئێستادا سەرکردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلە، ئەو بڕیارە نایگرێتەوە و تا ٢٠ ساڵی دیکە ئەرکی پاراستن و گواستنەوەی لە ئەستۆی دەوڵەتدا دەبێت.