لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لوتکەی جی ٧ لە لیڤەرپوڵ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھەرگیز رێگە بە ئێران نادەن دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.


وتیشی، پێویستە لێپرسراوانی ئێران بچنەسەر مێزی دانوستان و لە گفتوگۆکانیشان جددی بن.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە ھێشتا کات ماوە بۆ پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، بەڵام دانوستانەکانی ڤییەننا کۆتا چانسە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکان زۆر گرنگە.


پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، پێشنیازەکانی ئێران دانوستانەکانی بۆ شەش مانگ لەمەوپێش گەڕاندووەتەوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا ھیچ بەرەوپێشچوونێک لە دانوستانەکاندا بەدی نەکراوە.