جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی لێدوانێکی لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، بژاردەی زۆریان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئێران لەبەردەستدایە، وتی، بوونی ئێرانێکی خاوەن ئەتۆمی کێشەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر دەکات، ئۆستن لەو بڕوایەدایە دیپلۆماسییەت و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی باشترین رێگەن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.


کێربی ئامادەنەبوو لەبارەی مانۆڕی سەربازیی ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل، زانیاری بدات و تەنھا وتی، ئەنجامدانی ئەو جۆرە مانۆڕانە ئاساییە و لە رابردووشدا ئەو کارەیان کردووە.


چەند رۆژێک پێش ئێستا وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل لە واشنتن کۆبوونەوە و بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان، تاوتوێی بژاردەی سەربازیان بۆ ھێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە.