فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردوەتەوە، لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر، ٣٣ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون، لەگەڵ ٤٦ کۆچبەری تر کە لە دەریادا ماتۆڕی بەلەمەکانیان تێکچووبوو، رزگارکران.


ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی مەندەرەس ٣٠ کۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێکدا رزگارکراون کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوونەوە، ھەموو کۆچبەرەکانیش دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون.