ئەنجومەنی شارەوانیی شاری ڤایماری ئەڵمانیا رایگەاند، لەبەرامبەر ھەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، بەھاکانی  دیموکراسی و رەخساندنی ئازادی، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" خەڵاتی ئەمساڵی مافی مرۆڤی شارەوانیی شاری ڤایماری پێدەبەخشرێت.


خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری ڤایمار لە ساڵی ١٩٩٥ بەدواوە ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمدا لە یادی راگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ دەکات، دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گروپێک کە لە پێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت.


لە ئێستاشدا بەشێکی زۆر لە رێکخراوەکان و میدیاکانی ئەڵمانیا بە گشتی پشتگیریی ئازادکردنی دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوو تریھەدەپە دەکەن.


ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی تورکیا لە چوار ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا ھەر یەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەگداغ و ١٣ پەرلەمانتاری تری ھەدەپەی بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکرد.