سوپای پاسداران پەردەی لەسەر ١١٠ بەلەمی شەڕکەر لادا
کوردسات نیوز
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٨٧٦
سوپای پاسداران لە رێوڕەسمێکدا لە بەندەرعەباس پەردەی لەسەر ١١٠ بەلەمی شەڕکەر لادا کە بەوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئێران بۆ پاراستنی سنورە ئاوییەکانیان لە دەریای عومان و کەنداوی فارس بەکاردەھێنرێن.
عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی ھێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، خێرایی بەلەمەکان بەروارد بە جۆرەکانی پێشوو زیاترە، موشەک ھاوێژن و توانای سەربازیی باڵایان ھەیە کە بە ئاسانی ئامانجەکان دەپێکن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەمەکان لەلایەن شارەزایانی ناوخۆ دروستکراون و پلانیان ھەیە جۆری باشتر و خێراتر لە داھاتوو دروست بکەن.