رادیۆی (RTL)ی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانەی (شارل دیگۆڵ) "خالید بن عائیز عتێبی" تەمەن ٣٣ ساڵیان دەستگیرکردووە، کاتێک ویستوویەتی گەشت بکات بۆ ڕیازی پایتەخی سعودیە.

خالید عتێبی پێشتر ئەندامی ھێزەکانی پاسەوانی شاھانەی سعودیە بووە ، یەکێکە لەو کەسانەی تۆمەتی کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودی دراوەتە پال. جەمال خاشقچی لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری  ئیستانبوڵی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ تیرۆر کرا و تا ئێستاش نازانرێت تەرمەکەی چی لێھاتووە.