"رۆزماری دیکارلۆ" جێگری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی  بەپێویستی زانیوە ئێران واز لەو ھەنگاوانە بھێنێت کە لەگەڵ پابەندبونەکانی بەرێککەوتنی ئەتۆمی یەکناگرێتەوە، داواشی لەلایەنەکانی تری رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە بگەرێنەوە بۆ دانوستان ، لێپرسراوەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لەئەمریکا کردووە سزاکانی سەر ئێران ھەڵبگرێت و ماوەی لێخۆشبونەکان کە پەیوەندیان بە بازرگانی نەوت لەگەڵ ئێران ھەیە درێژ بکاتەوە .