فاوچی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، ئەو ڤاکسینانەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەمھێنراون، دەتوانن روبەروی ئۆمیکرۆن ببنەوە، بەو مەرجەی سێ دۆز لە ڤاکسینەکان بەکاربھێنرێت، ھەربۆیە روبەروبونەوەی ئۆمیکرۆن، پێویستی بە بەرھەمھێنانی ڤاکسینی نوێ نیە .


ئەوە لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک لەو کۆمپانیایانەی لەماوەی رابردوودا ڤاکسینەکانی کۆرۆنایان بەرھەمھێناوە بەتایبەت فایزەر و مۆدێرنا و جۆنسن ئاند جۆنسن، ئامادەییان دەربریوە بۆ ئەوەی ڤاکسینی نوێ دژی ئۆمیکرۆن بەرھەم بھێنن ئەگەر بێتو ڤاکسینەکانیان توانای روبەروبونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنای نەبێت  .