رووداوەکە لە شاری "کاب ھایتیان" لە باکوری ھایتی رویداوە  و بارھەڵگرەکە بڕێکی زۆر بەنزینی ھەڵگرتوە ، بۆیە لەکاتی وەرگەڕانیدا تەقینەوەیەکی بەھێز دروستبوە بەپێی ئامارەکانیش، تا ئێستا ٦٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و دەیان کەسیش بریندارن ، پێشبینیش دەکرێت ئامارەکان بەرزتر ببنەوە، ھەر بەھۆی روداوەکەوە ٥٠ بینا سوتاون و زیانی گەورەیان بەرکەوتوە ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش بۆ ماوەی ٣ رۆژ پرسەی لە تەواوی وڵاتەکەدا راگەیاندووە .