جیهان

وەک کاردانەوەیەک بۆ ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی دەرەوی بەریتانیا کە ڕایگەیاندبوو، تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی ئێران پێشێلکردنی پڕۆژە بڕیاری ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە پێی پێوێستییەکان بۆ بەرگریکردن لە خۆی کار دەکات و ئەو جۆرە تاقیکردنەوانە ھیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە نییە.


ئاماژەی بەوەشکرد، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە و سیستمی بەرگری مۆڵەت لە ھیچ کەس و لایەنێک وەرناگرێت و ھیچ کاتێکیش لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ و دانوستان ناکات.


سوپای پاسدارانی ئێران لە مانۆڕێکی سەربازیدا کە بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی ئیسڕائیل ئەنجامیدابوو، ١٦ موشەکی بالیستی تاقیکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرباری ئەوەی خولی ١٧ھەمی دانوستانەکانی ئەستانە کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە قەیرانی سوریا لە کازاخستان بەڕێوەچوو، ھیچ بەرەوپێشچوونێکی لە بارەی قەیرانی سیاسی سوریا و خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان وەفدی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تێدا بەدی نەکرا، بەڵام تێیدا دۆسیەی گروپە تیرۆریستییەکان لە سوریا تاوتوێ کرا.


ئەلکساندەر لاڤرەنتیڤ نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ سوریا ڕایگەیاند، لە چەند مانگی ڕابردوودا مەترسی بەھێزبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان بە تایبەتی داعش لە سوریا ھەبووە نەک بە تەنھا لە ناوچەکانی باکوری سوریا، بەڵکو لە تەواوی وڵات، بۆیە لایەنە بەشداربووەکانی ئەستانە کە لە ڕووسیا و تورکیا و ئێران پێکدێن ھەڕەشەکانی داعشیان لە سوریا تاوتوێکردووە و پێشنیازیان کردووە پێکەوە ھاوکار بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەی گروپە تیرۆریستەکان لەو وڵاتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان بە کوردسات نیوز ڕایگەیاند، یەختێکی تری کۆچبەران کە چارۆکەداربووە، لە دورگەی پارۆس لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوتووە، بە پێی زانیارییەکان ٨٠ کۆچبەری تێدابووە.


وتیشی، پۆلیسی فریاکەوتنی دەریاوانی، بەھانای کۆچبەرەکانەوە ڕۆیشتووە و توانراوە ٦٣ کەسیان ڕزگار بکەن، تەرمی ١٦ کەسیشیان دۆزراوەتەوە، لە ئێستاشدا تیمەکانی دەریاوانی یۆنان و فڕۆکەیەکی تایبەت لە شوێنی ڕووداوەکەن و بەدوای چارەنووسی کۆچبەرەکاندا دەگەڕێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی ئۆکراین ڕایانگەیاندووە، وڵاتەکەیان پێویستییەکی زۆری بە بەھێزکردنی توانا سەربازییەکانیەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی مۆسکۆ، بۆیە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، وەزیری بەرگری ئۆکراین داوای ھاوکاری سەربازیی کردووە و داواکارییەکە دابینکردنی سیستمی بەرگری دژە موشەکیش لە خۆ دەگرێت، بەڵام لێپرسراوانی کۆشکی سپی ئاشکرایان کردووە، ئیدارەکەی بایدن تا ئێستا بڕیاری نەداوە و تاوتوێی ئەو ھەنگاوە دەکات.


جین شاھین و ڕۆب پۆرتمان ھەردوو ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش، داوایان لە ئیدارەکەی بایدن کردوە چەکی پێشکەوتوو و سیستمی بەرگری دژی موشەک و فڕۆکە و کەشتی و زریپۆش بداتە ئۆکراین تا بتوانێت بەو شێوەیە ڕێگری لە ھەڕەشەکانی ڕووسیا بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە جادەی نێوان ئەھواز-خوڕەمشار لە پارێزگای خوزستان پێنج ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارھەڵگر و پاس و سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت خۆیان بە یەکدا کێشاوە و لە ئاکامدا ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٣ی تریش برینداربوون.


ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا ھۆکاری ڕووداوەکە بەو ردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ھەفتەی ڕابردوو حکومەتی سعودیە ڕەزامەندی پیشاندا ڕێگە بە سێ دیپلۆماتکاری ئێران بدات بۆ ئەوەی بچنە ئەو وڵاتە و لەگەڵ ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی لە شاری جدە کار بکەن و ھەر لەو شارەش نیشتەجێ ببن، ئەوەش ھەنگاوێکی زۆر باشە بۆ زیاتر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز.


وتیشی، لە داھاتوویەکی نزیکدا و لە بەغداد پێنجەم خولی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان ئێران و سعودیە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەغداد دەستپێدەکاتەوە کە تا ئێستا چوار خولی دانوستانیان ئەنجامداوە و ھەرچواریشیان لەلایەن عێراقەوە میوانداری کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە ڕێی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە، ڕایگەیاند، وەک بژاردەی یەکەم ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی باش لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا نییە و پشتیوانی لێدەکەن.


وتیشی، بژاردەی دووەم ڕێککنەکەوتنە و لەم کاتەشدا دەبێت گەمارۆکان چڕ بکرێنەوە و ڕێگە نەدرێت تاران پەرە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بدات. ئاماژەی بەوەشکرد، سێیەم و خراپترین بژاردە، ڕێککەوتنێکی خراپە کە دەبێت ئەمریکا خۆی لێ بە دوور بگرێت.


چەند ڕۆژێک پێش ئێستا جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا سەردانی ئیسڕائیلی کرد و ڕایگەیاند، دەبێت ئەمریکا و ئیسڕائیل ستراتیژێکی ھاوبەشیان بۆ پاراستنی بەرژوەندییەکانیان ھەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماریا لیڤۆڤا کۆمیسیاری ڕووسیا بۆ مافەکانی منداڵ، بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، دەیانەوێت لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو، قۆناغ بە قۆناغ گەڕاندنەوەی منداڵانی ڕووسیا لە کەمپەکانی ھۆڵ و ڕۆژ لە سوریا دەستپێبکەنەوە و "دی ئێن ئەی"ی تەواوەتیشیان لەو منداڵانە وەرگرتووە کە پێیان وایە ڕووسین.


ڕاشیگەیاند، لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان لە بارەی گرنگی ئەو پڕۆسەیەوە گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن و ھیوادارن ئەو ڕێککەوتنانەی ئەنجامیانداون جێبەجێ بکرێن.


ئەوە لە کاتێکدایە ڕووسیا دەیان منداڵی تیرۆریستە بە ڕەگەز ڕووسیەکانی داعشی لە کەمپی ھۆڵی سوریاوە گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکەی، بۆ ئەو مەبەستەش ھەفتەی ڕابردوو وەفدێکی ڕووسیا سەردانی ڕۆژئاڤای کوردستانی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە نزیک شاری جەلوکاتی لە باشوری بەنگلادیش کەشتییەک بە ٥٠٠ سەرنشینەوە ئاگری گرتووە و بەھۆیەوە ٣٧ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریش برینداربوون.


ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییەکە لە شاری داکای پایتەختی بەنگلادیش بەرەوە شاری بەرگونە بەڕێکەوتووە و لە نیوەی ڕێگەدا ئاگری گرتووە، تا ئێستاش ھۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە.


پۆلیسی جەلوکاتی ڕایگەیاندووە، تەرمی ئەو ٣٧ کەسەی گیانیان لە دەستداوە، دۆزراوەتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانیش لە ئارادیە، چونکە برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سەختە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کۆریای باشوری گرتووەتەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە لێوردنێکی تایبەتی بۆ (پارک گیون ھی) سەرۆکی پێشوی وڵات دەرکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٧وە بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کراوە و سزای ٢٢ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.


لەبارەی بڕیارەکەوە وەزیری دادی کۆریای باشور ڕایگەیاند، بڕیارەکە لە سۆنگەی یەکڕیزی نەتەوەیی بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا دراوە. 


(پارک گیون ھی) لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ سەرۆکی کۆریای باشوور بووە و یەکەمین ژنە ماوەی ٨ ساڵ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی لیبیا بڵاویکردەوە، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵات کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت ، بۆ ٢٤ی کانونی دووەمی ساڵی داھاتوو دواخراوە، ئەوەش لە پێناو تەواوکردنی رێکارەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و کۆتاییھێنان بە ئاستەنگەکان ، ٣٢ کاندیدی ھەڵبژاردنیش پشتیوانیان لە وادەی نوێی ھەڵبژاردن کرد، نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوا دەکات، رێز لە ئیرادەی ٢.٨ ملیۆن لیبی بگیرێت، کە خۆیان بۆ دەنگدان تۆمار کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(میخائیل ئۆلیانۆڤ ) سەرۆکی وەفدی روسیا لە دانوستانەکانی ڤییەننا رایگەیاند، ھەمووان بۆ یەک ئامانج کاردەکەن، ئەویش چارەسەرکردنی کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە و ھیچ وڵاتێکیش دژی ئێران نییە، بەڵکو ھەموو پێشنیار و پرۆژەکان بۆ کۆتایی ھێنانە بە کێشە و ئاڵۆزییەکان.
وتیشی، پێویستە لە دانوستانەکانی ڤییەننا چارەسەرێکی پێشوەخت بدۆزرێتەوە بەشێوەیەک جێگەی رەزامەندی ھەمووان بێت بەئامانجی زیندوکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی  بە تایبەتی کە ئێران ھاوبەش و ھاوپەیمانێکی گرنگی روسیایە، بۆیە پێویستە ھەموان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان ھەنگاو بنێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ حسین ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ھاوتا عێراقییەکەی ھەڵگری پەیامێکی سعودیە بووە و بەمنزیکانەش خولی داھاتووی دانوستانەکانیان لەگەڵ ریاز دەستپێدەکەنەوە.


وتیشی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان ھێڵی ئاسنی شەلامچە بۆ بەسرە بەمنزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئامادەشن پێدانی ڤیزا لە سنورە وشکانییەکان ھەڵبگرن. 


وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، دۆسیەی تیرۆری قاسم سولەیمانی ھەنگاوی نوێی بۆ ئەنرێت و خۆشحاڵیشن بە ھەواڵی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.


ھەروەھا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی ئەمریکاو ئێران بۆ ئەوان تەنھا بابەتێکی دەرەکی نیە بەڵکو بابەتێکی ناوخۆیە چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ناوخۆی وڵاتەکەیان ھەیە ، وتیشی، پێمان باشە ھەردوو وڵات  دانوسانی راستەوخۆ بکەن.


رونیشیکردەوە، تەنھا ھەڵگری پەیامی سعودیە نەبووە بۆ ئێران، بەڵکو رای خۆشیان بە ھەردوو وڵات وتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە یۆنانەوە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کۆچبەرێکی بەرەگەز ئەفغانی پاش ٣٠ سەعات مانەوەی لەناو دەریای ئیجە بە زیندوویی دۆزراوەتەوە و ڕزگار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆچبەرە لەناو ئەو بەلەمەدا بووە کە ڕۆژی سێشەممە بە ٧٠ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و دەوترێت ٦٠ کەسیان کورد بوون و تا ئێستا ژمارەی کۆچبەرە خنکاوەکان دیار نییە.

پێشتریش ١٢ کۆچبەری تری ناو بەلەمەکە لە خنکان ڕزگارکراون و تاوەکو ئێستاش تەرمی سێ کەسیان دۆزراوەتەوە و چارەنووسی دەیان کۆچبەری دیکە نادیارە و بێسەروشوێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنج پشدەری رۆژنامەنووسی کورد و چالاکوانی بواری کۆچبەران لە یۆنان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو بەلەمە لە تورکیاوە کۆچبەرانی بۆ یۆنان گواستووەتەوە و ٧٠ کۆچبەری ھەڵگرتووە، کە ٦٠ کۆچبەریان کورد بوون، بەڵام لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە ژێرئاو کەوتووە. 


راشیگەیاند، کۆچبەرەکان پێش نقومبوونی بەلەمەکەیان داوای ھاوکاریانکردووە و پۆلیسی یۆنانی چووە بە ھانایانەوە، بە وتەی کەسوکارەکەشیان، کۆچبەرەکان رزگارکراون، بەڵام ھیچ زانیارییەکی رەسمی نیە کە کۆچبەرەکان لە ژیاندا ماون یان خنکاون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
" رۆبێرت مالی" ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کاتەی لە بەردەم زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ماوە تەنھا چەند ھەفتەیەکی کەمە و لە ئەگەری بەردەوام بونی ئێران لە چالاکیە ئەتۆمییەکانی و شکستھێنانی ھەوڵە دیبلۆماسییەکان، ئەوا مەترسی سەرھەڵدانی قەیران دروست دەبێت.
پێشتریش ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وادەیەک بۆ کۆتاییھاتنی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ڤییەننا دیاری ناکەن ، بەڵام کاتێکی ئێجگار کەم لەبەردەم زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا ماوە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...320321322323324...414