سەرچاوەیەک لە یۆنانەوە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کۆچبەرێکی بەرەگەز ئەفغانی پاش ٣٠ سەعات مانەوەی لەناو دەریای ئیجە بە زیندوویی دۆزراوەتەوە و ڕزگار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆچبەرە لەناو ئەو بەلەمەدا بووە کە ڕۆژی سێشەممە بە ٧٠ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و دەوترێت ٦٠ کەسیان کورد بوون و تا ئێستا ژمارەی کۆچبەرە خنکاوەکان دیار نییە.

پێشتریش ١٢ کۆچبەری تری ناو بەلەمەکە لە خنکان ڕزگارکراون و تاوەکو ئێستاش تەرمی سێ کەسیان دۆزراوەتەوە و چارەنووسی دەیان کۆچبەری دیکە نادیارە و بێسەروشوێنن.