سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و سێ پڕۆژە یاسا کە ناکۆکی زۆریان لەسەرە دەخاتە دەنگدانەوە، کە بریتین لە گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ خاوەنەکانیان، ھەمواری یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی.


بریارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبونەوەکانی دەستپێبکاتەوە، کارنامەی کۆبونەوەکە لە شەش تەوەر پێکدێت کە یەکێکیان دەنگدانە لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشووی بەعس بۆ گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ خاوەنەکانیان.


تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پرۆژەی ھەمواری یاسای باری کەسێتی و پرۆژە بڕیاری لێبوردنی گشتی، کە فراکسیۆنەکان لەسەریان ناکۆکن و بەھۆی ناکۆکییەکانەوەدەنگدان لەسەریان دواخراون.