بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک تورکیا ناوچە جیاجیاکانی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا بۆردومان دەکات، بۆدومانەکانیش قوربانی لێکەتوەتەوە.


پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە قامیشلۆ و دێرک دوو بینایان کردوەتە ئامانج، لە شاری دێرک دووجار کارگەیەکی ماست و پەنیریان بە ناوی زۆزان لەبۆردومان کردوە، لە ئەنجامدا ٣ ژن برینداربوون، کە یەکێکیان بە سەختی بریندار بووە.


ھەروەھا سوپای تورکیا دەروازەی داداتیان لە نێوان مەنبەج و جەرابلوس تۆپبارانکردوە، لە ئەنجامدا ٢ منداڵ برینداربوون، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.


سوپای تورکیا سێ رۆژە بەردەوام باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆردوومان دەکات، لە ئەنجامدا بێجگە لە زیانی ماددی، بۆردومانەکان ژمارەیەک شەھید و برینداری لێکەوتەوەتەوە.