وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەشداری ھێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران نەکردووە و داواش دەکات ھێرشی راستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەریەکتر بوەستێت. 


جۆن کێربی وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجی ئەمریکا کەمکردنەوەی گرژیەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە بە رێگەی دیبلۆماسی و دەیانەوێت بازنەی ئاڵۆزیەکان فراوانتر نەبێت.


داواشی لە ئێران کرد وەڵامی ھێرشەکەی ئیسرائیل نەداتەوە بۆ ئەوەی ھێرشی راستەوخۆی لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی بێت و دۆخەکە ھێمن ببێتەوە. رەتیشیکردەوە ئەمریکا بەشداری ھێرشەکەی سەر ئێرانی کردبێت.


ھاوکات شۆن ساڤێت وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا رایگەیاند، ئیسرائیل بەرگری لە خۆی کردووە و وەڵامی ھێرشە موشەکییەکەی سەرەتای ئەم مانگەی داوەتەوە.