سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ھەر ھاووڵاتیەکی ئێران وێنە و زانیاری لە بارەی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ میدیای بیانی بنێرێت لەنێوان یەک بۆ ١٠ ساڵ زیندانی دەکرێت. 


سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا ھاووڵاتیانی ئێران ئاگادار دەکاتەوە کە ناردنی زانیاری و وێنە بۆ میدیای بیانی سەربارەت بە ھێرشەکەی ئیسرائیل بە تاوان ئەژمار دەکرێت بەپێی ماددەی ٦ و ٨ی یاسای رووبەڕووبوونەوەی کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل و دژایەتیکردنی ئاسایش و ئاشتی. 


دەشڵێت، بەپێی ماددەی ٥٠٨ی یاسای سزادان ھەر کەسێک یان گروپێک ھاوکاری دوژمن بکات دژی ئێران بۆ ماوەی یەک تا ١٠ ساڵ زیندانی دەکرێت.