بەلەمێکی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە لە یۆنان ژێرئاو کەوت
کوردسات نیوز
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٧٤٣
رەنج پشدەری رۆژنامەنووسی کورد و چالاکوانی بواری کۆچبەران لە یۆنان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو بەلەمە لە تورکیاوە کۆچبەرانی بۆ یۆنان گواستووەتەوە و ٧٠ کۆچبەری ھەڵگرتووە، کە ٦٠ کۆچبەریان کورد بوون، بەڵام لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە ژێرئاو کەوتووە.
راشیگەیاند، کۆچبەرەکان پێش نقومبوونی بەلەمەکەیان داوای ھاوکاریانکردووە و پۆلیسی یۆنانی چووە بە ھانایانەوە، بە وتەی کەسوکارەکەشیان، کۆچبەرەکان رزگارکراون، بەڵام ھیچ زانیارییەکی رەسمی نیە کە کۆچبەرەکان لە ژیاندا ماون یان خنکاون.